هەواڵگری و ئاسایش تۆڕێكی مەترسیداری بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە بەغدا هەڵدەوەشێننەوە

ئەمنی
  • 11-05-2023, 20:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی مەترسیداری تایبەت بە بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە بەغداد ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەیدا بە دەستگیركردنی 5 سەرپێچیكاری مەرجەكانی نیشتەجێبوون لە دیوانیە.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دوای پێدانی زانیاریی هەواڵگریی وردە كە تیایدا باس لەوە دەكات كە كچێك هەیە سەركردایەتی تۆڕێكی مەترسیدار دەكات كە تایبەتە بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە و كچانی خوار تەمەنی یاسایی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕادەكێشێت و دەیفرۆشێت و بە قاچاخ و دەیانباتە دەرەوەی وڵات، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری پێویست، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری توانیان بچنە ناو تۆڕەكەوە و نازناوی (نونا) كە سەركردایەتی دەكرد دەستگیربكەن لە ناوەندی پایتەخت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: دەستگیركراوەكە بەپێی بڕگەكانی مادەی شەشەمی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ڕاگیراوە و ڕەوانەی لایەنی دادوەری كراوە.
    ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی هەمان بەڕێوەبەرایەتی توانیان دەست بەسەر یەكێك لە فرۆشگاكان لە ناوچەی كەڕادەی بەغداد بگرن، كە بۆ سپیكردنەوەی پارە و قاچاخكردنی دراوی بیانی (دۆلار) لەڕێگەی حەواڵەی دەرەكییەوە بەكاردەهێنرا، و رونیشیكردەوە: مەفرەزەكان خاوەنی فرۆشگاكەیان دەستگیركردووە و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردووە.
    بەڕێوەبەرایەتیەكە راشیگەیاند: لە دیوانیە، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگاكە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە، 5 سەرپێچیكاری مەرجەكانی نیشتەجێبوونیان دەستگیركردووە كە بە نایاسایی هاتوونەتە ناو وڵات و ڕەگەزنامەیان بیانیە، و ڕوونیشیكردەوە: دەستگیركردنەكە لە شاری دیوانیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی كاروباری ئیقامە بووە.