دارایی پەرلەمان وردبینی لەو بڕگە و خشتانە دەكات كە لە یاسای بودجەدا هاتووە

سیاسی
  • 11-05-2023, 19:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستیكرد بە وردبینی لەو بڕگە و خشتانەی كە لە یاسای بودجەدا هاتووە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لیژنە لاوەكییەكانی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ كۆبونەوە بۆ دیراسەكردن و زیادكردنی بڕگەكانی بودجە و هەمواركردنەوەی بۆ دیراسەكردنی وردەكارییەكانی تەرخانكردن بۆ دەزگاكان و ئەو خشتانەی كە لە بودجەی فیدراڵیدا هاتووە بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025 بۆ وردەكاریی ئەو ژمارانەی كە وەرگیراون.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەكە جەختی لەسەر پێویستی دیاریكردنی چۆنیەتی خەرجكردن بەپێی پێویستی دامەزراوەكان كردەوە، هەروەها بەڕێوەبردنی بودجە بە مەبەستی دیاریكردنی سەرچاوە و ئەولەویەتەكان لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە پێداویستییەكانی دەوڵەت دابین دەكەن.
    رونیشیكردەوە: لیژنەی تایبەت بڕگەكانی ئەو دەقانەی ئامادەكردووە كە بەنیازە زیادبكات بۆ بڕگەكانی بودجە و دەستنیشانكردنی بیرۆكە و دیدگاكانی پەیوەست بە بوارەكانی باج و ڕسومات بۆ كڕینی بەنزینی موحەسەنی هاوردەكراو، بەجۆرێك كە پارە دەگەڕێنەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.