بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانگەوازێكی بەپەلەی ئاراستەی رەوەندی عێراقی لە سودان كرد بۆ گەشتێكی نوێی جێهێشتن، كە ڕۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی دەرەوە داوا لە ئەندامانی رەوەندی عێراقی لە سودان دەكات، كە خوازیاری جێهێشتنن، بچنە فڕۆكەخانەی پۆرتسودان و كاتژمێر 6ی بەیانی لەوێ كۆببنەوە.
سەحاف داوای لە رەوەندی عێراقی كرد وریا بن و ئاگاداری ڕێگا سەلامەتەكان بن لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان.