لیژنەی كاری پەرلەمان سوودەكانی یاسای ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئەو گروپانەی كە دەیانگرێتەوە ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 11-05-2023, 17:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی كار و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە وردی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران خستەڕوو، و هاوكات سودەكانی و ئەو چینانەی دەیانگرێتەوە دەستنیشان كرد.
    ئەندامی لیژنەكە ئەمیر مەعموری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگدان لەسەر بەشێك لە بڕگەكانی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی تێدابوو، بەو پێیەی ژمارەی ئەو بڕگانەی دەنگیان لەسەر دراوە گەیشتە 35 بڕگە، لە كاتێكدا كۆی بڕگەكانی 110 مادەی یاساییە، و وتیشی: تەواوكردنی دەنگدان لەسەر باقی بڕگەكان لە دانیشتنەكانی داهاتوودا دەبێت، و جەختیشی لەوە كردەوە: كە یاساكە كەرتی تایبەت دەكاتە ئامانج و بارودۆخی كرێكاران باشتر دەكات.
    راشیگەیاند: یاساكە تیشك دەخاتە سەر ئەو كرێكارانەی لە كۆمپانیا و كارگەكاندا كاردەكەن ، هەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەو كەسانەی خاوەنكاریان نییە، واتە سەر بە كۆمپانیایەك نین و وەك فریلانسەر كاردەكەن.
    وتیشی: گەرەنتی ئیختیاری هەیە بۆی، و لەناو بەشی گەرەنتی بە ئارەزووی خۆی لە كەمترین سنووردا ناوی خۆی تۆمار دەكات، یان دەتوانێت بەرزترینیان بەپێی پیشەكە هەڵبژێرێت، و ئەویش لەسەدا 5 دەدات و حكومەت ئاگاداری دانی باقی بەشدارییەكانی خانەنشینی دەبێت.
    جەختیشی كردەوە: پاڵپشتی حكومەت لەم ئاراستەیەدا بە بەشداریكردنی لەم سندوقەدا بە ڕێژەی لێبڕینی خانەنشینی بۆ ئەو ڕێكخراوەی كە تایبەتە بە كۆمپانیاكان بە ڕێژەی 8%، جگە لەوەش لەسەدا 12 لە كۆمپانیا و لەسەدا 5 لە كرێكار، و بۆ هەڵبژاردەی رێكنەخراو بە ڕێژەی پشتیوانی لەسەدا 15 بۆ ئەوەی بەشدارییە بنەڕەتییەكانی خانەنشینی بۆ هەر كرێكارێك هەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها یاساكە ئەژماركردنی خزمەتگوزاری بۆ كرێكارانی كەرتی تایبەت و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ كەرتی گشتی لەخۆدەگرێت.