بەغداد - INA
بەڕێوەبەڕایەتی هەواڵگری سەڕبازی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی گروپێكی 12 كەسی ڕاگەیاند كەویستویانە بەشێوەیەكی نافەڕمی و نا یاسایی بێنە ناو خاكی عێراقەوە .
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی فیرقەی هەشتەمی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزێك لە لیوای 45، بۆسەیەكی تۆكمە لە گەڕەكی سەقلین دانرا، كە لە ئەنجامدا 12 كەس دەستگیركران كە لە خاكی سوریاوە هاتبوون و هەوڵیاندا بە شێوەیەكی نافەرمی و نایاسایی بێنە ناو عێراقەوە لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكردووە: دەستگیكراوان ڕادەستی لایەنی داواكار كران.