بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان واژۆ كرد.
بەیاننامەیەكی وەزیری تەندروستی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی لەگەڵ ئەسكەندەر مۆمەنی ئەمینداری گشتی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە كۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ كردووە ، بە نوێنەرایەتی لایەنی ئێرانی، لە بارەگای وەزارەتەكە”.
بەپێی بەیاننامەكە، حەسناوی جەختی لەوە كردووەتەوە، "ئیمزاكردنی ئەم یاداشتە لە چوارچێوەی پەیوەندییە هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ئێران دێت، بەمەبەستی كاركردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان"، جەختیشیكردەوە "وەزراەتی تەندروستی ئیرادە بۆ جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت بۆ كەرتی تەندروستی”.