بارزانی: پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا باشە و كەشێكی ئەرێنی بەخۆیەوە دەبینێت

سیاسی
  • 11-05-2023, 14:35
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعوود بارزانی، بەرپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان، دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا باشن و كەشێكی ئەرێنی بەخۆیەوە دەبینێت.
    بارزانی، لە وتارەكەیدا لە میانی رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی ، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو: وتی"ئەوەی لە مێژووی بارزاندا ڕوویدا، بزووتنەوەیەكی ڕزگاریخوازی كوردە، و شەڕی ئێمەیە لەگەڵ ڕژێمەكانی پێشوودا شەڕی نێوان كورد و عەرەب نییە، بەڵكو شەڕێكە لە دژی ستەمكار گرنگ نییە ئەم ستەمكارە چەندە عەرەب بێت یان كورد بێت."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە شۆڕشی ئەیلولدا هیچ كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام نەدراوە و خەڵكی مەدەنی نەكراونەتە ئامانج"، جەختیشیكردەوە "16 جار گوندی بارزان لەلایەن ڕژێمەكانی پێشووەوە سووتێنرا یان وێرانكرا".
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "ئەمڕۆ بەم ئامادەبوونە گەورەیە، ڕێگای ڕاستە نەك كوشتن و خوێن"، ئاماژەی بەوەشكرد، "پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئێستا شایەتی كەشێكی باشن، ھەروەھا بارزانی سوپاسی پشتیوانی خۆیشی بۆ سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتكردەوە وتیشی كە ھەموو ھەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بانگەوزاێك بۆ هەموو لایەن سیاسیەكانی كوردی دەكەم، تا لاپەڕەیەكی نوێ بكەنەوە و پێش 18ـی ئەم مانگە كۆبوونەوەیەكی فراوان بكەن و تێیدا هەموو كێشەكان باس بكرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەو".
    هەروەها بارزانی رایگەیاند: داوا لە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی دەكەم، كۆبوونەوەیەك بكەن تا ئەم تەمومژیە نەمێنێت و زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوە گەورەكە بكەن.