بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، هۆشداریدا لە ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردندا و بەڵێنیدا توندترین سزای ئەو كەسانە بدرێت كە سەرپێچی دەكەن. سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی هەفتانەی خۆیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رایگەیاند "یاریكردن بە ئەنجامی هەڵبژاردن سەرپێچیكاران دوچاری توندترین سزا دەكاتەوە"، داواشیكرد "كۆبونەوەیەكی بەپەلە لە نێوان كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت بۆ تاوتوێكردنی رێگرییەكانی بەردەم دابەشكردنی كارتی دەنگدەران لە ژمارەیەك لە بنكەكانی دابەشكردنی ئەو كارتە".