حەكیم جەخت لەسەر یەكخستنی هەوڵەكان دەكاتەوە بۆ تەواوكردنی هەنگاوەكانی بنیاتنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت

سیاسی
  • 11-05-2023, 14:10
  • +A -A

    هەولێر -INA
    عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە وتارێكدا لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان رایگەیاند، كردنەوەی ئەو جۆرە مۆزەخانانە گرنگن بۆ وەرگرتنی وانە لە مێژووی ئەو سەركردانەی وەكو مەلا مستەفا بارزانی كاریگەریی گەورەیان لەسەر گەلی و نیشتمان هەبووە.
    عەمار حەكیم لە وتارەكەیدا بەبۆنەی كردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیی بوو، رایگەیاند"زۆر دڵخۆشم كە ئەمڕۆ لێرەم لەناو هاوڕێكانم لە هەرێمی كوردستانی خۆشەویست بۆ یادكردنەوەی لە سەركردە گەورەكانی گەلی كوردستان و عێراق مەلا مستەفا بارزانی، كە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر رێڕەوی مێژووی گەلەكەمان، بۆیە پیرۆزبایی لە دامەزرێنەرانی ئەو مۆزەخانە گرنگە دەكەین، بەتایبەتی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ ئەم دەستكەوتە گرنگە نیشتمانییە، كە یارمەتی نەوەكانی داهاتوو دەدات بۆ ئەوەی ئاشنابن بە مێژووی خۆیان، یادی ئەو كەسانە بكەنەوە كە كاریگەریان لەسەر گەلەكەیان هەبووە".
    سەید حەكیم وتیشی: "كردنەوەی ئەو جۆرە مۆزەخانانە دەبێتە وانەیەك لە رابردوو بە هەموو هەڵوێستەكان و هەلەكانەوە، كە یارمەتی گەلەكانمان دەدات كە دیدگایەكی جیاوازیان هەبێت لە بەرەو پێشبردنی وڵاتەكەمان، بەتایبەتی مێژووی ئەوانەی وەكو مەلا مستەفا بارزانی كە كاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر گەل و نیشتمانەكەی هەبووە، هەروەها كۆمەڵێك دەستكەوتی گرنگی هەبووە، بۆیە دەبێ سوودیان لێوەربگرین بۆ ئەوەی شارستانیەتمان پێ بەهێز بكەین".

    عەمار حەكیم وتیشی "سەركەوتنی هەوڵەكانی ئیدارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی سوودانی، بەشێكە لە هەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردنی گەلەكەمان، بۆ ئەوەی خزمەت بە هەموو گەلانی عێراق بكەین لە زاخۆوە تا فاو، لە چوارچێوەی چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی، بۆ كاركردنی هاوبەشی پێكەوە، بۆ ئەوەی وڵات بەرەو پێشەوە ببەین".