سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران: ئێمە پێشینەی كارەكانی حكوومەتمان لە سەرەتای دروستكردنی كابینەكە داناوە بەرنامەیەكمان داناوە كە قسەكانمان بكەین بە كردار

سیاسی
  • 11-05-2023, 13:51
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دووپاتیكردەوە كە گەلی كورد لەگەڵ برا عێراقییەكانیان لە دژی ستەمی حزبی بەعس خەباتیان كردووە، هاوكات ئاماژەی بە پەسەندكردنی پرەنسیپی قسەكانمان بكەین بە كردار لە كاتی پێكهێنانی حكومەتدا كردووە.
    سودانی لە وتارێكدا لە میانی مەراسیمی كردنەوەی یادی نیشتمانی بارزانی لە كوردستان كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، وتی: كوردستان قوربانیدانی كورد و عەرەب و لایەنە عێراقییەكانی دیكەشی بە گشتی بە خۆیەوە بینیوە، كاتێك جووڵەی نیشتمانیی كوردی بە هەموو ناوەكانییەوە ڕووبەڕووی دیكتاتۆریەت و ستەم و بەعس و سەدام حوسێن و تاوانەكانی بووەتەوە، ئەوەی چەسپاند كە عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە گەلێكە رازی نابێت بە زەلیلبوون، ستەم و سەرەڕۆیی قەبووڵ ناكات،هەروەها وتیشی گەلی كورد لەگەڵ براكانیان لە لایەنەكانی دیكەی عێراق لەم شاخە سەربەرزانەوە بۆ ماوەی چەندین دەیە لە سەدەكانی رابردوودا ڕووبەڕووی ستەم بوونەوە بۆ ئەوەی سەركەوتنی مێژوویی بەدەست بهێنن. قوربانییەكانی ئێمە تازە نین، بەڵكوو لە ماوەی چەندین دەیەی رابردوودا لەسەر ئاستی چەندین مەزهەب و نەوەی عێراقی هەبوون.  
    هەروەها وتیشی" یەكێك لەم پیاوانەی كە ئەمڕۆ لاپەڕەیەكی نوێ بەناوی گەورەییەوە دەكەینەوە، ئەویش سەركردەیەكی نیشتمانی و مێژووییە كە بەڕێز مەلا مستەفای بارزانی، سەركردەی نەمر، هەروەها ژیانی پڕ بەخشندەیی بۆ دۆسیەی كورد كە بووە دۆسیەیەكی عێراقی و ڕزگاربوونی لە دەستی ستەم و زوڵم ".
    ئاماژەی بەوەشكرد ئەمڕۆ یادی ئەم مۆزەخانەیە و ئەو پیاوە گەورەیە، وەفایەكە بۆ ئەو پیاوەی لە ژیانیدا چی پێشكەش كردووین. ئەو قوربانییانەی ئەو بەشدارییان كردووە لە سەركەوتنی عێراق بەسەر ستەم و داگیركاری، هەروەها بەشداریكردووە لە دیاریكردنی چارەنووسی گەلی عێراق، پێویستە ئێمە لەسەرمان ئەم وێنە گشتگیرە بۆ نەوەكانی داهاتوو بگوازینەوە، وێنەی پیاوە بەخشندەكان و هەڵوێستە بنەماییە چەسپێندراوەكانیان ".
    لە درێژەی قسەكانیدا ئێمە پێشینەی كارەكانی حكوومەتمان لە سەرەتای دروستكردنی كابینەكە داناوە، بەرنامەیەكمان داناوە كە قسەكانمان بكەین بە كردار و بەردەوام بین لە چارەسەركردنی ئەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە هاووڵاتییانەوە هەیە. بە ڕژدی كار دەكەین هیچ هەلێك بۆ بەرەوپێشچوون لەدەست نەدەین.
    لە كۆتاییدا وتیشی "لێرەوە سڵاو لە ڕۆڵی بەڕێز سەرۆك بارزانی دەكەم كە بووە بە درێژەپێدەری قوربانیدانەكانی مەلا مستەفای بارزانی، ئێمە بڕوامان وایە كە ڕۆڵێكی گەورە و گرنگی هەبێت لە دروستكردندا و پاڵپشتێكی گەورە دەبێت لە پرۆسەی سیاسی و عێراقی نوێ."