یادگەی نیشتمانیی بارزانی بە میوانداریی دەیان شاندی باڵای نێوخۆیی و بیانی كرایەوە

ناوخۆ
  • 11-05-2023, 12:41
  • +A -A

    هەولێر -INA
    لەناوچەی بارزان بەئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی عێراقی و کوردستانی و بیانی، لە ناوچەی بارزان یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە، کە مۆزەخانە بەشێکی سەرەکییە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند لەناوچەی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەستی پێی كرد
    یادگەی نیشتمانیی بارزانی بە میوانداریی دەیان شاندی باڵای نێوخۆیی و بیانی كرایەوە كە سەرۆك كۆمار عەبدللەتیف ڕەشید و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران هەروەها مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموکراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسان و نوێنەری وڵاتان بەشدارییان كرد لە كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی.