کەشناسی .. پێشبینی خوڵبارین دەكات لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 11-05-2023, 11:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی نوێی دەكات لەگەڵ بەزبونەوەی پلەکانی گەرمای دەکرد.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەی كەشناسی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەکانی باکور کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی بە نم لە کاتێکدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور، و کەمێک بەرزترە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باکووری وڵات.” لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەک دادەبەزن، هاوکات کەشوهەوا لە ناوچەی باکور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووک و بەشێوەیەکی نەرم و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە چاو ڕۆژی پێشوو، و لە لە ناوچەی باشوور، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو 
    ڕوونیشیکردەوە، "کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، هاوکات چەند پلەیەک بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێت لە ناوچەکانی.”
    و لە درێژەی قسەکانیدا وتی "کەشوهەوای وڵاتەکە بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا."