بەغدا - INA
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی کۆمار، د.عبداللطیف جەمال ڕەشید، گەیشتە شاری هەولێر.
سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، کە "بڕیارە سەرۆک کۆمار بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی تایبەت بە یادکردنەوەی مەلا مستەفا بارزانی نەمر" بکات. "