بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، پێشوازی لەبەڕێز جەواد ئۆجی وەزیری نەوتی ئێران کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوزمەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر تەواوی پەیوەندی وهاریکاری نێوان عێراق و ئێران و شێوازەکانی پێشخستنی بەشێوەیەک لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت و بەهێزکردنی تواناکانی هەردوو وڵات بۆ رووبەرووبوونەوەی ڕکمانیە ئابووریە جیهانیەکان.
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتی واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و ئێران کرد، بەڕێز حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەلایی عێراقەوە وبەڕێز جەواد ئۆجی وەزیری نەوتی ئێران لەلایی ئێرانەوە ئەم یاداشتە واژۆکرا.
ئەم یاداشتە ڕێکخستنی شێوەکانی هاریکاری بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لەکێڵگە نەوتیە هاوبەشەکان لەسنووری نێوان هەردوو وڵات و هاریکاریکردن لەدەرخستنی نەوتی خاو و پاڵاوتن و پارزینکردنی و هاوکاریە تەکنوڵۆژیەکان لەبواری غازی هاوڵ لەخۆی دەگرێت.
هەروەها یاداشتی واژۆکراو لەنێوان هەردووڵات، پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لەبواری پیشەسازی پەترۆکیمیایەکان و راهێنان و پێگەیاندنی کارمەندانی کەرتی نەوت و غاز لەخۆی گرتووە.