بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی وەجبەیەكی نوێی پێشینەی بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی تا بڕی 25 ملیۆن دینار راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ حەشدی شەعبی كە لە 5 ملیۆنەوە دەستپێدەكات بۆ 25 ملیۆن، خەرجكراوە، ئاماژەی بەوەشكرد: پێشینەكان لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە دەدرێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوخۆ و بەرگری كە هاوڵاتین و مووچەكانیان لەسەر بانكە، دوای ئەوەی بانكەكە دەستیكردووە بە پێدانی پێشینەیان پێشوەختە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: بانكەكە بەردەوامە لە پێدانی پێشینەكان بە سەربازانی حەشدی شەعبی وەك پێزانین بۆ ئەو قوربانیدانانەی لە بەرگریكردن لە نیشتمان داویانە، هەروەها دەركردنی پێشینەكان لە شێوەی وەجبەكان و بەپێی خشتەو كاتەكان دەبێت.