بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد و تێدا پەرەسەندەكانی رەوشی ئەمنی لەوڵات و چاودێریكردنی پلانە سەربازی و ئەمنیەكانی تایبەت بەراونانی پاشماوەی تیرۆرستانی داعش تاوتووێكران.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەدانیشتنەكەدا چەندین بابەتی ناو كارنەمەكەی تاوتووێكران و چەندین بڕیار و راسپاردەش دەكران، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕكمانیەكانی رەوشی ئاو و گۆرانكاریەكانی كەشوهەوا و كاریگەریەكانی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی و دانانی پلانی تەواو بۆ رووبەرووبوونەوەی كەمی ئاو لەوەرزی هاوینی ئەم ساڵدا خرانەبەر باس و لێكۆڵینەوە، هەروەها كاركردن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری و شێوازەكان بۆ رێگریكردن لەبەهەدەردانی ئاو و گەرەنتیكردنی رێژەی ئاوی رووبارەكان بەپێی كەمترین ئاستی پێویست باسكران كەچەندین رێكاری پێویست ئەنجامدراون.
ئاشكراشیكرد: دانیشتنەكە پێداویستیەكانی تایبەت بەگەرەنتیكردنی سنووری عێراق لەگەڵ هەر یەك لە ئێران و توركیا بەشێوەیەك كەببێتە هۆی پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات تاوتووێیكرد.
هەروەها رێنمایی و زەوابتەكانی تایبەت بەخۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئەركی پاراستنی پێویست بۆیان وەكو مافێكی دەستووری تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەبوو.
سەبارەت بەم مژارەوە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەدای هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانە و پاراستنی ئەمن و سەلامەتیان بەرز نرخاند.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە میكانیزمی رەفتاركردن لەگەڵ پاشماوەی ئاسنەكان و سوود وەرگرتن لێیان بۆ پیشەسازی نیشتیمانی لەلایەن دەستەی دەستكردی جەنگیەوە لەپێناو بەهێزكردنی كاری ئەم دەستەیە بۆ گەشەپێدانی بەرهەمەكانی لەدانیشتنەكەدا گفتوگۆ لەسەر كرا.