وەزیری كارەبا: حكومەت بڕیاریداوە فایلێكی وزەی ئومێدبەخش دروست بكات

ناوخۆ
  • 10-05-2023, 21:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت بڕیاریداوە فایلێكی وزەی ئومێدبەخش لە عێراق دروست بكات.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا ئاسۆی هاوكاری هاوبەش و میكانیزمێكیان بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی چالاكییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەت لە بواری كارەبادا تاوتوێكرد.
    وەزیری كارەبا تەئكیدی لە گرنگی پێدانی خۆی بۆ ئەم سەردانە كردەوە، كە ئاماژەی گەورەی هەیە كە ئاسۆی كراوە بۆ كاركردن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی و كۆمپانیا وریاكانی كە لە عێراق كاردەكەن دەكاتەوە، وتیشی: حكومەت و وەزارەت بڕیاریان داوە فایلێكی ئومێدبەخش بۆ كارەبا دروست بكەن.
    بەیاننامەكە ئاشكراشیكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە میكانیزمی ئامادەكردنی غاز كرد بۆ سوودی وێستگەكانی بەرهەمهێنان .
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزیری نەوتی ئێران خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە كۆماری ئیسلامی پشتیوانە و كار بۆ گەیشتن بە ستراتیژی گرنگ لەگەڵ عێراق دەكات، وتیشی: وڵاتەكەی ئامادەیە لە وەرزی هاوین و لوتكەی لۆددا غازی پێویست بۆ عێراق دابین بكات.