بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە پێویستە پشتگیری و توانای پێویست بۆ سەركەوتنی كاری چاودێری دارایی و دەستپاكی دابین بكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە رافل یاسین خزەیر سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و دادوەر حەیدەر حنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، بە ئامادەبوونی زیاد جەنابی سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكە تاوتوێی میكانیزمی كاری دامەزراوە چاودێریەكان كرا لەگەڵ ئاگاداربوون لە بەرێوەچوونی كارەكانیان و جەختیش كرایەوە لەسەر گرنگی كاراكردن و پتەوكردنی ڕۆڵیان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پاراستنی داهاتی گشتی و تەئكیدیش كرایەوە لەسەر دەستبەركردنی پشتیوانی و پێداویستی پێویست بۆ سەرخستنی كاری ئەو دامەزراوانە.