بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەتیكردەوە هێرشی موشەكی یان كەوتنەوەی ئاگر لە دەروازەی سنوری عەرعەر ڕوویدابێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەواڵی هێرشی موشەكی یان هەڵگیرسانی ئاگر لە ناو دەروازەی سنوری عەرعەر بێ بنەمایە و ناراستە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: دەروازەكە بە تەواوی توانای خۆی لە ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تێپەڕینی حاجیانەوە كاردەكات، ئاشكراشیكرد: ئەو ئاگرە پاشماوەی نەوتە كە بۆ ڕوپۆشكردنی شەقامی سنووری لە كارگەیەكی سەر بە كۆمپانیای عاشور بۆ بەڵێندەرایەتی لە دەرەوەی سنورەكانی دەروازەكە بەكارهاتووە.