گواستنەوە ئەو زانیاریانە ڕەتدەكاتەوە باس لە تەقینەوەی بزوێنەری فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە تونس دەكەن

ناوخۆ
  • 10-05-2023, 19:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو زانیاریانەی رەتكردەوە كە لە بارەی تەقینەوەی بزوێنەری فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە تونس بڵاوبوونەتەوە، كە شاندێكی حكومەت لەناو فڕۆكەكەدا بووە.
    وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئیدارەی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەیەوێت بۆ ڕای گشتی و میدیاكان رونیبكاتەوە كە ئەو زانیاریانەی لە بارەی تەقینەوەی بزوێنەری یەكێك لە فڕۆكەكانی جۆری A220 لە تونس كە شاندێكی حكومی تێدابووە، راست نیە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە داوا دەكات ڕای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت و زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەكانیەوە وەربگیرێت، لەگەڵ پاراستنی مافی یاسایی لەگەڵ هەر كەسێك كە هەوڵی مامەڵەی خراپ لەگەڵ هەڵگری نیشتمانی بدات.