بەغداد - INA
وەزیری كشتوكاڵ عەباس جەبر عەلیاوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە پابەندبوونی وەزارەتەكەی كردەوە بۆ پاراستنی بەرهەمهێنەر و بەكاربەر لە بڕیارەكانی كردنەوە یان ڕاگرتنی دەرگای هاوردەكردن، و هەروەها ئاماژەی بە ڕێگەدان بە هەناردەكردنی ئەو بەرهەمانە كرد كە بەرهەمی زۆر و زیادی هەیە.
عەلیاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە بڕەكەیدا جیاوازن، بەو پێیەی هەندێك بەرهەم لە كاتی چاندن زیاد دەكات و لە وەرزەكانی دیكەشدا كەم دەبێتەوە، و وەزارەتی كشتوكاڵیش پابەندە بە ساڵنامەی كشتوكاڵی و پاراستنی بەكاربەر و بەرهەمهێنەر، لە ئەگەری دەستكەوتنی بەروبوومی كشتوكاڵی لە جووتیارانی عێراقی، ئێمە واز لە هاوردەكردنی دەهێنین لە دەرەوەی وڵات، لە ئەگەری كەمبوونەوەشدا ڕێگە بە هاوردەكردن دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەكات بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیادەیەكی گەورە نەكات كە كاریگەری لەسەر نرخەكان هەبێت، هەروەها مافی بەكاربەر دەپارێزین كاتێك نرخەكان دەگەنە ژمارەیەكی زیاتر لەوەی دیاری كراوە، كردنەوەی دەرگای هاوردەكردن یان وەستاندنی پەیوەستە بە پێوەرەكانی بەردەستبوون یان كەمیی، وتیشی: عێراق لە ئێستادا بڕێكی زۆر بەرهەمی هەیە كە هەناردەی وڵاتانی كەنداو دەكرێت.
وەزارەتی كشتوكاڵ پێشتر ڕایگەیاندبوو: كە لە ٤ بەرهەمدا زیادە هەیە و هەناردەی ئوردن و وڵاتانی كەنداو دەكرێن.