یاسری پێداچوونەوە بە ئەدای ئەو كۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشكەش دەكەن رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 10-05-2023, 19:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری پەیوەندییەكان هەیام یاسری، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێداچوونەوەی بە ئەدای كۆمپانیاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پابەندبوونیان بە سیاسەتەكانی نرخ كە لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندكراوە ڕاگەیاند.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە سەرۆكایەتی وەزیری پەیوەندییەكان، هەیام یاسیری، دەستەی ڕا لە وەزارەت ئەمڕۆ كۆبوونەوەی (124)ی خۆی ئەنجامدا، بۆ پێداچوونەوە بە ئەدای كۆمپانیاكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕادەی پابەندبوونیان بە سیاسەتەكانی نرخ كە پەسەندكراوە لەلایەن وەزارەت و كۆمپانیای گشتی پەیوەندی و زانیاری.
    بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاری گونجاو درا كە بەشداربێت لە باشتركردنی ئاستی كوالیتی
    خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكراو.