بەغداد - INA
سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیید، ئەمڕۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: كە شاندی دەستە لە تونس تووشی هیچ ڕووداوێك نەبووە.
موئەیەد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: شاندی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ئێستا لە تونسە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ڕێكخراوی تەكنەلۆجیای زانیاریی كۆمكاری عەرەبی.
ئاماژەی بەوەشكرد: شاندەكە تووشی هیچ ڕووداوێك نەبووە لەناو ئەو فڕۆكەیەی كە شاندەكەی هەڵگرتبوو.