بەغداد - INA
دەستەی گشتی گومرگ، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست بەسەرداگرتنی دوو هەزار و 341 كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە ناوەندی گومرگی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆی گشتی دەستبەسەرداگرتنی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی لەلایەن سەنتەری گومرگی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لەماوەی مانگەكانی (ئازار، نیسان، و هەفتەی یەكەمی مانگی ئایار) بڕی (2341) كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی بووە.
ئاشكراشیكرد: سەرجەم دەستبەسەرداگرتنەكان ڕەوانەی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر كراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستە بەردەوامە لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی لە هەموو بوارەكانی كاری گومرگیدا بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایشی ئابووری وڵات لەلایەك و سنوورداركردنی كردەوەكانی قاچاخچێتی لەلایەكی دیكەوە.