هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە وەك وادەی سەرەتایی دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەكات

سیاسی
  • 10-05-2023, 18:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەی وەك وادەی سەرەتایی دەنگدان لەسەر بودجە دیاری كرد.
    هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نرادووە، دەڵێت: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبوونەوەی خولیی خۆی بە سەرپەرشتی سەید عەمار حەكیم و بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو بڕگانە كرا كە لە خستەی كاری حكومەت و پەرلەماندان، هەروەها ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی كە حكومەتی خزمەتی نیشتمانی دەتوانێت لە قۆناغی ئێستادا پێشكەشی بكات، هەروەها ئامادەبووان كورتەیەكیان خستەڕوو كە لە بەرنامەی حكومەت چی بەدەست هاتووە.
    ئاشكراشیكرد: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ڕۆژی حەڤدەی ئەم مانگەی وەك وادەی سەرەتایی بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاری كرد، دوای وەرگرتنی هەموو تێبینییەكان و داڕشتنەوەیانەوە بەگوێرەی بەرنامەی حكومەت.
    سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنیش داواكرا، ئامادەبووان هەموو مەرجەكان ئامادە بكەن بۆ تەواوكردنیان لە وادەی دیاریكراودا لە كۆتایی ئەمساڵدا.