بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی تیرۆریستێك كە تۆمەتبارە بە بڵاوكردنەوەی راگەیەنراوەكانی داعش لە بەغداد ڕاگەیاند.
ئەو دەزگایە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: توانیان داعشێك دەستگیر بكەن كە دەستی هەبووە لە بڵاوكردنەوەی راگەیەنراوەكانی باندەتیرۆریستییەكان و بەپێی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی تەكنیكی ورد بووە، هەروەها لەڕێگەی بۆسەیەكی ورد و تۆكمەوە كە لەلایەن پاڵەوانەكانی دەزگاكە لە یەكێك لە ناوچەكانی بەغدای پایتەخت ئەنجامدراوە.