ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت

سیاسی
  • 10-05-2023, 17:21
  • +A -A

    بەغداد - INA

    ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی خۆی دواخست بۆ دەستپێكردنەوەی دەنگدان لەسەر باقی مادەكانی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران لە خولی داهاتوودا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی دواخست بۆ دەستپێكردنەوەی دەنگدان لەسەر باقی مادەكانی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران لە خولی داهاتوودا.
    پێشتر ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا.