بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید دووپاتی کردەوە کە دۆخی عێراق ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە پێشهاتە ئەرێنییەکانە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە دۆسێی ئاوارەکانی قەزای شنگال کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، "سەرۆك كۆمار ، لە کۆشکی ئاشتی لە بەغدا، پێشوازی لەسەرۆکی شارەوانی پاریس، ئان هیدالگۆ، و شاندی یاوەری،ئامادەبوونی باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، ئێریک شێڤالیێر كرد”.
ڕەشید جەختی لەوەشکردەوە، "عێراق بۆ ماوەیەکی زۆر بە هەلومەرجێکی ئاڵۆزدا تێپەڕی لە ڕابردوودا لە شەڕ و توندوتیژی، کە سەرچاوەکانی وڵات بەکارهێنرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆخەکە زۆر باشترە و لەگەڵ پێشهاتە ئەرێنییەکان لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و کارکردن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی لە هەموو بوارەکاندا بوارەکانی وەک نەخۆشخانە، ڕێگاوبان، و قوتابخانەکان."
سەرۆکی کۆمار داوای لە سەرۆکی شارەوانی پاریس کرد سەردانی بینای مۆزەخانەی عێراق و هەروەها شاری موسڵ و شارەکانی دیکە بکات، بۆ بینینی بارودۆخی سەلامەت و سەقامگیر و ژیانی ئاسایی دانیشتووانیان.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا "سەرۆك كۆمار باسی لە "دۆخی ئاوارە و خەڵکی شنگال و ئەو مەینەتییە گەورەیەی لە ژیانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە"، جەختیکردەوە "گرنگی کۆتاییهێنان بەم دۆسێییە و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئاوارە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان دوای دابینکردنیان لەگەڵ کەشوهەوای گونجاودا."
لای خۆیەوە ئان هیدالگۆ دووپاتی کردەوە کە "عێراق ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە ناوچەکەدا وەرگرتەوە،ئاواتی فەرەنسا و ئیدارەی شاری پاریس بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری و پێشخستنی پلانەکانی داهاتوو دەربڕی.