سەرۆک وەزیران جەختی لە سەر رێكخستنەوەی سیستەمی ناردنی نەوت كردەوە

سیاسی
  • 10-05-2023, 16:03
  • +A -A

    ‎بەغدا-INA
     ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی بارەگای وەزارەتی نەوتی کرد و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی دەستەی رەئی لەوەزارەت کرد، هەروەها ژمارەیەک لەپرسە نەوتیە گرنگیەکان بەتایبەتی لەکەرتی دەرهێنان و وەبەرهێنانی غازی هاوڵ و ئازاد و دۆزینەوەی نەوت تاوتووێکران، هەروەها کێشە و تەگەرەکانی پێش پرۆژەکانی ئەم کەرتە خرانەروو.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی بارەگای وەزارەتی نەوتی کرد و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی دەستەی رەئی لەوەزارەت کرد ئاماژە بەوەیش كرا كەسودانی گوێ لەبابەتێکی تێروتەسەلی گرت سەبارەت بەپلان و چالاکی و پرۆژەکانی جێبەجێ دەکرێت لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا و ڕۆڵی تیمی نیشتیمانی لەم بارە کەلەلایەن بەڕێزان بریکار و بەڕێوبەرە گشتیەکان پێشکێش کرا.
    هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاگاداری ژمارەیەک لەپرۆژە جێبەجێکراوەکانی ئەم دوایە بوو، لەکەرتی وەبەرهێنانی غازی هاوڵ و ئازاد و ڕێژەی وەبەرهێنانی نوێ، لەکێڵگەی عەکازی غازی کەلەم داویاندا بەهەوڵی تیمی نیشتیمانی بگەر خراوە، کەداهاتی دارایی بەڕێگای ئاراستەکردنی دەرفەتی وەبەرهێنان لەم کەرتە دەبێت، ودەبێتە هۆی ئەوەی کەعێراق چیتر بەرهەمە نەوتیەکانی هاوردە نەکات، و بگوازرێتەوە بۆ قوناغی هناردەکردنی ئەم بەرهەمە جۆراجۆرانە بۆ دەرەوە.
    لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە كە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوەکە دووەم سەردانی بۆ وەزارەتی نەوت هێمای گرنگی هەیە، بەئامانجی پێشکێشکردنی پشتگیریە بۆ ئەم کەرتە گرنگە لەبەردەوامکردنی رەوشی ئابووری، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشە و دەستوەردانی سیاسی لەکارەکانی وەزارەت، هەروەها پێویستی وڵات بۆ شۆڕشێکی چاکسازی لەکەرتی نەوتی روونکردەوە، کەدەکرێت بەهۆیەوە پیشەسازیە نەوتی و پەترۆکیمیاویەکان پێش بخرێن و وەبەرهێنانێکی باش لەکێڵگەکانی نەوت و غاز بکرێت.
    سودانی تەکەزی لەپێویستی چارەسەرکردنی کێشە راستەقینەکان لەسیستەمی هناردەکرد کردەوە، و تیمی نیشتیمانی رێنموویی کرد بۆ ئامادەکردنی دیراسەکان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەیەکان.