بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، کە "ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمەش بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە بووە".