بەغدا- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، گرنگی هاوکاریی دادوەری وتووێژی کرد.
بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "زێدان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیباف کۆبووەوە".
هەروەها ئەوەیش هاتووە : هەردوولا جەختیان لە قووڵایی پەیوەندی نێوان گەلانی عێراق و ئێران و گرنگی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان لەوان هاوکاریی دادوەری و یاسایی کردەوە.