بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سید عماڕ حکیم لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەمنی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی جەختی لەوەکردەوەکە تیرۆر هەڕەشەیەکی ئەمنیەو خوازیارەخۆی بسەپێنێت.
سیدحکیم لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە چاوی کەوتووە بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی ولەگەڵیدا باسیان لە پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ناوچەکە کردووەو بابەتی سەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوخۆییان تاووتوێکردووە.
هەروەها سیدحکیم داوای کرد کە پڕۆسەی پێشوەختە و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ زیادبکرێت بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان، ئاسایشی عێڕاقیش بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی ناوچەکە بەگشتی.