سەرۆک کۆمار: گێڕانەوەی شوێنەوارەکان بە دووەمین گێڕانەوەی مەزن هەژمار دەکرێت لە مێژووی عێڕاقدا

سیاسی
  • 10-05-2023, 09:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبدللتیف جمال ڕشید گێڕانەوەی 6 هەزار پارچە شوێنەواری لە بەڕیتانیاوە بۆ عێڕاق ڕاگەیاند.
    سەرۆک کۆمار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەلە فڕۆکەخانەی بەغداد بەستی ئەویش پاش گەڕانەوەی لە بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تاجلەسەرنانی شاچاڕڵزی سێیەم ، کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی 6 هەزار پارچەشوێنەوارمان لەبەریتانیا گەڕاندەوە بۆ عێڕاق کە بە دووەمین گێڕانەوەی مەزن هەژماردەکرێت لە مێژووی عێڕاقدا، وجگەلەوەش ئەم پڕۆسەیە ئاماژەیەکە بۆ هەستکردن بەبەرپرسیارێتیمان بۆ پاراستنی کەلتووری عێڕاق کەگوزارشت لە شوناس و ژیاری نەتەوەییمان دەکات .
    هەروەها لەوکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا کە وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار احمد فکاک بەدرانی و بریکاری وەزارەتی دەرەوەعمر برزنجی و بەڕێوەبەری دەستەی گشتی شوێنەوار لەیس مەجید وجێگری باڵیۆزی بەریتانی سیریناستون ئامادەی بوون ، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە پاڵپشتی لەکۆششەکان دەکات بۆ گێڕانەوەی سەرجەم
    شوێنەوارەکانمان بۆ مۆزەخانەی عێڕاق تاکوکەلتوورو مێژوومان پارێزراوبێت.