بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، پێشوازی لە محەمەد ڕێکان حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەدیدارێکدا گرنگترین پرسە گشتیەکان لە وڵات بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بەداواکاری هاووڵاتیانەوە تاوتووێکران، کەبەرنامەی حکومەت بەشێوەیەکی سەرەکی داکۆکی لەسەری کردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی تەواوکاری لەنێوان حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران کردەوە، لەپێناو پشتگیریکردنی حکومەت وبەرنامەکانی جێبەجێکار و خزمەتگوزاری و پەلەکردن لەپەسەندکردنی بودجە، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بەتەواوی و بزاڤتنی ئابووری نیشتیمانی و گەشەسەندنێکی بەردەوام لە وڵات.