وەزیری ناوخۆ : ڕاونانی چەتەکانی ماددەهۆشبەرەکان پێویستی بە هەماهەنگی وڵاتانی ناوچەکە هەیە

ئەمنی
  • 9-05-2023, 19:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە ڕاونانی بازڕگانانی مادەی هۆشبەر پێویستی بە هەماهەنگی وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
    شمەری لە وتەیەکیدا لەمیانەی چالاکیەکانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی یەکەم بۆ نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لەشاری بەغداد کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی ڕاوەدوونانی چەتەکانی ماددەهۆشبەرەکان پێویستی بە هەماهەنگی وڵاتانی ناوچەکەهەیە،
    چونکەئەوچەتانە پەیوەندیان لەنێوانداهەیە بۆیە پێویستە زانیاری لەنێوان خۆماندا ئاڵۆگۆڕبکەین.
    وتیشی کە پێویستە خێرابین و بەردەوامبین لەپڕۆسەی گۆڕینەوەی زانیاری دەربارەی جمو جوڵی بازرگانیکاران بە ماددەهۆشبەرەکان ، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئێمە هەمبەر بەرپرسیاریەتیەکی نیشتیمانی ومێژوویین و پێویستە سنوورێک بۆ ئەم دەردە کوشندەیەدابنێین.
    ئەمەو لەشاری بەغدا کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان بەڕێوەدەچێت، کە سبەینێش بەردەوام دەبێت.