به‌غدا-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نۆزده‌هه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ساز ده‌كات
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی نۆزده‌هه‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و تێدا ره‌وشی گشتی و پێداچوونه‌وه به‌و پرس و بابه‌تانه‌ی كه‌له‌چوار چێوه‌ی كاری حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی كاره له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدایه تاوتووێكران.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه به‌گرنگی پێگیربوونی وه‌زاره‌ته‌كان دا به‌جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌بڕیاری پشت به‌ستن به‌یه‌ك گه‌نجینه و جێبه‌جێكردنی رێنمایه‌كانی تایبه‌ت به‌خاڵه‌كانی فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنی (POS)، وئاستی پێگیربوون و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌شێك ده‌بێت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی بۆ ئه‌داكان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ناو به‌رنامه‌ی ویزاریدا هاتووه سه‌باره‌ت به‌چاكسازی كارگێری له‌ناو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان و وراوێژكاران و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان، و دامه‌زراندنی كه‌سانی تر له‌جێگایان له‌كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌ییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی به‌ربژێكردنی كه‌سانی خاون پله‌ی به‌رز له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه یان سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستانه ( به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، پله‌ی تایبه‌ت، راوێژكار، بریكاری وه‌زیر، ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی وه‌زیرن) به‌پێ نووسراوی ده‌سته‌ی راوێژكاران و له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینیه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌له‌كاتی دانیشتنه‌كه‌دا ئاراسته‌كراون و مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1ـ باشتروایه ته‌مه‌نی كاندیدكراو بۆ پۆستی به‌ڕێوبه‌ری گشتی له(55) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
2ـ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بروانامه‌یه‌كی زانكۆی هه‌بێت وله‌بوارێك كه‌له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌ركه‌كه‌ی گونجاو بێت.
3ـ مه‌رجه‌كانی گشتی و تایبه‌ت له‌به‌رچاو ده‌گیرێت به‌پێی یاسایی تایبه‌ت بۆ هه‌ندێ پۆست یان پێكهاته‌كان وه‌كو ( خزمه‌تی زانكۆیی، و خزمه‌تی یاسایی، و خزمه‌تی ده‌ره‌وه...هتد).
4ـ بۆ پۆستی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌بێت كاندید خزمه‌تی فعلی له‌ناو فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا له(10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت، و باشتره پۆستی سه‌رۆكی هۆبه، سه‌رۆكی به‌ش، جێگری به‌رێوبه‌ری گشتی بێت، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی یاسا یان رێنمایه‌كانی ده‌رچوو له‌وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی ناپه‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه كه‌مه‌رجی خزمه‌تی زیاتری هه‌یه.
5ـ بۆ پۆستی پله‌ی وه‌زیر یان بریكاری وه‌زاره‌ت یان راوێژكار یان ئه‌وانه‌ی به‌هه‌مان پله‌ن، ده‌بێ خزمه‌تی فعلی له (15) ساڵ له‌بواری كاركردندا كه‌متر نه‌بێت.
6ـ كاندید بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ت باشتروایه كه‌كاری راوێژكاری یان به‌رێوبه‌ری گشتی كردبێت بۆ یه‌كێك له‌فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نێكی نا سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌وه.
7ـ ده‌سته‌ی باڵای نیشتیمانی بۆ لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری پشتگیری كاندیده‌كان ده‌كات كه‌رێكاره‌كانیان ناگرێته‌وه، و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش پشتگیریان ده‌كات كه‌هێچ ئاماژه‌یه‌ك یان دۆسیه‌ك له‌سه‌ریان نییه كه‌رێگربێت له‌دامه‌زراندنیان له‌یه‌كێك له‌پۆسته باڵاكان.
8ـ رای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان سه‌باره‌ت به‌كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌كان وه‌رده‌گرێت، كه‌ده‌بێت كاندید هیچ تاوانێكی دژ به‌شه‌ره‌ف ئه‌نجامی نه‌دابێت.
9ـ كاندید تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك پێ ده‌كرێت ئایا تاچه‌ند شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌یه كه‌بۆی كاندیكراوه، یان هه‌ر پۆستێكی تر، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه و فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوه‌ری په‌یره‌وكرا ده‌بێت.
له‌چوار چێوه‌ی رێكاره‌كانی چاكسازی دارایی و كارگێری، و نوێكردنه‌وه‌ی تواناكانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر زیادكردنی سه‌روماڵی بانكی رافیده‌ین كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌ست نیشانكردنی سه‌روماڵی كۆمپانیاكانه‌وه له‌وه‌زاره‌تی دارایی به‌گوژمه‌ی (212.000.000.000) دينار، ته‌نها دووسه‌د و بیست ودوو ملیار دینار، ده‌خرێته سه‌ر سه‌روماڵی ئێستای بانك كه (26.000.000.000) دينار، ته‌نها بیست و شه‌شه ملیار دیناره، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوایی زیاتكردنی ببێته (238.000.000.000) دينار، ته‌نها دووسه‌د و سی وهه‌شت ملیار دینار، به‌مه‌به‌ستی زیاتكردنی سه‌روماڵی بانكی رافیده‌ین كه‌وه‌كو بانكه‌كانی دیكه بێت، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستنی به‌حوكمه‌كانی یاسایی كۆمپانیا گشتیه‌كانی ژماره(22ی ساڵی 1997)ی هه‌مواركراو.
ئه‌نجوومه‌ن له‌چوار چێوه‌ی ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه داراییه و ئابووریه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا دارایی و بانكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئابووری (23072 ق)، سه‌باره‌ت به‌دانی به‌شی عێراق له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێگا ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی گوژمه‌ی (26.898.925.642) دينار، ته‌نها بیست وشه‌ش ملیار دینار و هه‌شت سه‌د و نۆوه‌ت و هه‌شت ملیون و نۆسه‌د و بیست و پێنچ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و چل ودوو دینار نه‌ختینه بدات له‌دوایی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی نرخی نوێی ئالۆر له‌رێكه‌وتی داوكردن ودانی گوژمه‌كه.
ئه‌نجوومه‌ن پێداچوونه‌وه به‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی كرد به‌تایبه‌تی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان، و راسپارده‌كانی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی (31)ی لیژنه‌ی فه‌رمانی دیوانی (45ی ساڵی 2018)ێ په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت به‌دانانی شێواز و میكانیزم و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پێداچوونه‌وه به‌پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان له‌پارێزگاكان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر دیاركردنی به‌ده‌ل كرێ زه‌وی (4800) دۆنه‌م له‌به‌شی كه‌رتی ژماره (3078/1م1) له‌روتبه/ پارێزگای ئه‌نبار، به‌پێی نرخی دیاریكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانگه‌ی عه‌قاراتی ده‌وڵه‌ته‌وه، لقی پارێزگای ئه‌نبار، كه ده ملیون دیناره بۆ هه‌ر دۆنه‌مێك وبه‌ڕێژه‌ی (2%)، بۆ دورستكردنی شاری ئابووری هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و ئوردن دروست ده‌كرێت، چونكه به‌پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی (3) ملیار دینار بۆ پارێزگای ئه‌نبار، بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ری سنووریه‌وه، بۆ پێشوازیكردن و به‌رێكردنی حاجیان، ئه‌ویش له‌گوژمه‌ی ته‌واوی فیعلی پارێزگا ده‌بێت.
له‌چوارچێوه‌ی ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه هاریكاریه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنی عه‌ره‌بی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه ورێگریكردن له‌كۆپیكردنی مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، كه‌له‌رێكه‌وتی 26ی كانوونی دووه‌می 2022 واژۆكراوه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئابووری (23041 ق) په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی گوژمه‌ی به‌شداریكردنی كۆماری عێراق له‌زیاده‌ی گشتی له‌سه‌روماڵی ده‌زگای ئیسلامی بۆ دابینكردن وه‌به‌رهێنان وگه‌رنتیكردنی هه‌نارده‌كراوه‌كان، به‌پێ زیاده‌ی سه‌پێنراو له‌نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی/ سندووقی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌ره‌كی.
له‌بواری پێشخستنی په‌یوه‌ندی و رێكه‌وتنه‌كانی ده‌ره‌وه و هاریكاری دووقۆڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
یه‌كه‌م/
1ـ پێدانی مۆڵه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و واژكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی لێخۆشبوو‌ن له‌خاوه‌ن پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی و خزمه‌تكاری له‌ڤیزای هاتنه ژووره‌وه له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و كۆماری قوبرس به‌به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه، بۆ واژۆكردنی پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی ناوبراو له‌رێكه‌وتی 22ی ئه‌یلولی 2021 كراوهه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆماری ئه‌رمینیا به‌به‌ڕێز بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كان، به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی ناوبراو له‌رێكه‌وتی 22 شوباتی 2021 كراوه، به‌پشت به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (6)ی یاسایی گرێبه‌ست و په‌یماننامه‌كان ژماره (35ی ساڵی 2015).
2ـ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنی لێخۆشبوو‌ن له‌خاوه‌ن پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی و خزمه‌تكاری له‌ڤیزای هاتنه ژووره له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی كۆماری قوبرس و كۆماری ئه‌رمینیا و ره‌وانه‌ی كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
دووه‌م/
1ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌به‌ڕێز وه‌زیری بازرگانی بۆ گفتوگۆكردن و واژۆكردنی پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی هاریكاری ئابووری وبازرگانی و زانستی و هونه‌ری و رۆشنبیری له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی كۆماری نه‌یجیریای فیدراڵ، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی ده‌ستووره‌وه، وده‌بێت به‌ندێك له‌پرۆژه‌ی ناوبراو زیاد بكرێت به‌م شێوه‌یه ( هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی بازرگانی نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی فیدراڵی سه‌ربازی كۆماری نه‌یجیریای فیدراڵی، كه‌له‌ساڵی 1977 واژۆكراوه)، ئه‌م رێكه‌وتنه جێگای بگرێته‌وه.
2ـ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات پێدان ئاماده ده‌كات به‌ناو حكومه‌تی كۆماری عێراق بۆ به‌ڕێز وه‌زیری بازرگانی وبه‌پێی رێسایی هه‌یی و بۆ سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.