بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆی کرد دەربارەی پڕۆژەیاسای ئازادی ڕادەربڕین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمڕۆ ووتووێژکرا دەربارەی پڕۆژەیاسای ئازادیڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە.
هەروەها پەرلەمان گفتووگۆی کرد دەربارەی پڕۆژەیاسای ئەندامبوونی عێڕاق لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی پشکنین و گەڕان و ڕزگارکردن لە دەریاکاندا.
هەروەها پەرلەمان گفتووگۆی کرد دەربارەی یاسای ڕێککەوتنی عێڕاق و سعودیەلەبواری گواستنەوەی دەریاییدا.
هەروەها پەرلەمان باسی لەیاسای ئەندامێتی عێڕاق کرد لەپڕۆتۆکۆلی 2005 کەپەیوەندی هەیە بە قەدەغەکردنی کاروبارو نایاسایی سکۆکانی کیشوەر بۆ ساڵی 1988.
جگەلەوەش پەرلەمان دەنگیدا بە پڕۆژەیاسای ئندامبوونی عێڕاق لە ڕێککەوتنی دامەزراندنی سنووقی بانکی ئەوڕوپی بۆ ئاوەدانکردنەوە و پڕۆژەیاسای ئەندامێتی عێڕاق لە ڕێکخراوی ئیسلامی ئاسایشی خۆراک.