مەندەلاوی داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد کە پشتیوانی مرۆیی پێشکەش بەگەلی سودانی بکەن

سیاسی
  • 9-05-2023, 15:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لەڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد کە هاریکاری پێشکەش بە گەلی سودان بکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە مەندەلاوی لەنووسینگەکەی خۆیدا چاوی کەوت بە باڵیۆزی سودان لەبەغدا عبدالرحیم سرالختم عبدالرحمن و لەدیدارێکدا باس لە ڕەوش و پێشهاتەکانی سودان کرا .
    وتیشی کە مندلاوی داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کردووە بۆ یارمەتیدانی گەلی سودانی لەهەموو ڕوویەکەوە، هەروەها مندلاوی داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێڕاقی کرد کە کۆششەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ گێڕانەوەی سەرجەم هاووڵاتیانی عێڕاقی بەسەلامەتی بۆ خاکی نیشتیمان.