بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاریدا کە وەرزی یاساڕێژی خۆی تاکو پەسەندكردنی بودجە درێژبکاتەوە.
بەیاننامەی نووسینگەی حەلبووسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پەرلەمان لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا کەبەسەرۆکایەتی حەلبووسی بەڕێوەچوو بڕیاریدا کە وەرزی یاساڕێژی خۆی تاکو پەسەندكردنی بودجە درێژبکاتەوە.
وتیشی کە پەرلەمان دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای ئەندامبوونی عێڕاق لە ڕێکخراوی
ئیسلامی ئاسایشی خۆراک ، ئاماژەشی بەوەکرد کە پەرلەمان دەنگیشی دا لەسەر پڕۆژەی ئەندامبوونی عێڕاق لەڕێککەوتنی دامەزراندنی بانکی ئەوڕوپی بۆ گەشەدان و ئاوەدانکردنەوە .