وەزارەتی دەرەوە: هیواخوازین وڵاتان زیاتر هاوکاربن بۆ گێڕانەوەی شوێنەوارەکانی عێڕاق

سیاسی
  • 9-05-2023, 13:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە خوازیارە وڵاتان هاوکاربن لە گێڕانەوەی سەرجەم شوێنەوارەکانی عێڕاق.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی گێڕانەوەی شوێنەوارەکانمان سەرچاوەی فەخرو شانازیە بۆمان،کەهەندێک شوێنەوارمان گەڕاندۆتەوە کە ماوەی 90 ساڵە لەدەرەوەی عێڕاقدابوون .
    وتیشی لەهەوڵ وکۆششداین بۆ ئەوەی سەرجەم شوێنەوارەکانمان لەوڵاتانی دی بگەڕێنینەوە، لەهەمان کاتیشدا ڕۆڵی حکومەتی بەریتانی و مۆزەخانەی بەریتانیای بەرزنرخاند 
    بۆ ئەڕۆڵە ئەرێنیەی کە خستیەگەڕ لەگێڕانەوەی شوێنەوارەکاندا.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕێورەسمی ڕادەستکردنەوەی شەش هەزار پارچەی شوێنەوار لە باڵیوزخانەی عێڕاقی لەندەن بەڕێوەچووبەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید، کەلەسەردانێکدابوو بۆ بەریتانیا بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی تاجلەسەرنانی شاچاڕڵزی سێیەم ، ئاماژەشی کرد بەوەی کە سەرۆک کۆمار بڕیاری دائەو شوێنەوارانە بگەڕێنێتەوەوڕادەستی مۆزەخانەی عێڕاقیان بکات.