بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران .
بەیاننامەی ئەنجومەنی دادوەری کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان لەسەربانگهێشتی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری غلام حسین محسنی ئاجای گەیشتە تاران.
بەیاننامەکە وتی کەشاندی یاوەری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێکهاتبوو لە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی جاسم محمد عبود وهەردوو جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە کازم عباس و حسن فوئاد وسەرۆکی داواکاری گشتی نجم عبداللە و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری لەیس جەبرو ژمارەیەک سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پاسەوانانی دادوەری گشتی.
وتیشی کە سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی لە دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانی غریب ئەبادی و سەرۆکی لێژنەی مافەکانی مرۆڤ و جێگری داواکاری
گشتی ئێرانی موسەوی و باڵیۆزی عێڕاق لەتاران نەسیڕ عبدالمحسن و ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانەی عێڕاقی لەتاران لەپێشوازی شاندەکەی عێڕاقدا بوون.