بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشوهەوای سبەی لەناوەڕاست تەماوی دەبێت و وردە وردە بەرەوسافی دەڕوات ،لەباکووریش نیمچەتەماوی و دەرفەتی بارانبارینیش لەبەشی ڕۆژهەڵاتیدادەبێت ، لەباشووریش ساف و هەندێک هەوراویش دەبێت ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست وباشوور هەوراوی دەبێت ، وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبێتەوە ، لەباکووریش تەماوی دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆژی هەینی لەناوەڕاست ساف دەبێت و پەڵەهەوریش دەبێت ، لەباکووریش پەڵەهەورو هەندێک تەماوی و لەباشووریش هەندێک تەماوی دەبێت وپلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەکانی باکوور و باشوور چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست وباشوور ساف و هەندێک هەوردەبێت کەچی لە باکوور ساف وتەماوی دەبێت ، بایەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی هەڵدەکات بەخێرایی 10 تا 20 کم / لە ڕۆژیشدا خێراییەکەی دەبێتە 20 تا 30 کم/ ، لەباکووریش خێراییەکەی دەگاتە 5تا 10کم/
وپاشانیش بایەکە لەباکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات بەخێرایی 10 تاکو 20 کیلۆمەتر، پلەکانی گەرماش چەندپلەیەک لەسەرانسەری وڵاتدا بەرزدەبنەوە.