بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی جەختی لەوەکردەوە کە بڕگەی دەنگدان لەسەر کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکانی زانکۆی تکریت و زانکۆکانی دیکەی عێڕاق لە کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا دەبێت.
مەندەلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بڕگەی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکانی زانکۆی تکریت و زانکۆکانی دیکەی عێڕاق بە گوێرەی فەرمانی پەرلەمان ژمارە 170 دەخرێتە دەنگدانەوە ، بەهەمان شێوەش گرێبەستەکانی پاش 2-10 دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 9 ی ئایار .