عێراق و لوبنان یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری كار و ڕاهێنانی پیشەیی واژۆ دەكەن

سیاسی
  • 8-05-2023, 21:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ لوبنان لە بواری كار و ڕاهێنانی پیشەیی ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ نەبیە بری سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و لوبنان و جەختكردنەوە لەسەر بەهێزكردنیان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی دوو گەلی برا بكات، بە یاوەری وەزیری كاری لوبنان مستەفا بەیرەم.
    ئەسەدی بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندی نێوان عێراق و لوبنان و پەرۆشی حكومەت بۆ پتەوكردنی ئەم پەیوەندییە و بەردەوامبوونی كار و پاڵپشتی لە دەوڵەتی لوبنان كردووەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكەمان بۆ لوبنان وەك درێژەپێدەری سەردانەكانی پێشووترە لە چوارچێوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری كار و ڕاهێنانی پیشەیی.
    لای خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان جەختی لە گرنگی پەیوەندی نێوان عێراقی برای و لوبنان كردەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕی كە پاڵپشتیی لوبنان لە قەیرانی ئێستای لوبنان كرد.