بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە پەسەندكردنی ئەولەویەتەكان لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و هەڵسەنگاندنی پێداویستییە ڕاستەقینەكانی هاووڵاتیان كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە بەرێوەبەری سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاری زیقار و تیمەكان بەدواداچوون بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی تێدا دەكەن و ئاماژەی بەوەشكرد كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پێداچوونەوەی گشتگیر بوو بۆ ئەنجامدانی كار لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژەكانی ژێرخانی پارێزگاكە و ئەنجامدانی پێداچوونەوەی گشتی بەو پڕۆژانەی كە لەلایەن سندوقەكەوە سەرپەرشتی دەكرێن، هەروەها ئەو پڕۆژانەی كە لە بودجەی ساڵی 2023دا پلانیان بۆ دانراوە بۆ جێبەجێكردن.
سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی كردووە بەپێی ڕاگەیەندراوە كە بەڕێوەبەری سندوق و تیمەكانی بەدواداچوون دڵنیابن لەوەی كارەكان لەو پرۆژانەدا بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەكان تەواو دەبن، هەروەها پابەندبن بەو هێڵە كاتانەی پێشتر ئامادەكراون و لەچوارچێوەی ئەو پرۆژانەدا بن ومەودای ڕێكارە یاسایی و كارگێڕی و داراییە دروستەكان.
وە لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر پەسەندكردنی ئەولەویەتەكان لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خەمڵاندنی پێداویستییە ڕاستەقینەكانی هاووڵاتیان و بە ئامانجگرتنی ئەو ناوچانەی كە زۆرترین كەمیی خزمەتگوزارییان تێدایە و ئاڕاستەی پێویستی گرنگیدان بە توانا و كوالیتی ئەو پڕۆژانەی كە كۆدەبنەوە و پێداویستی و داواكارییەكانی خەڵك و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئازارەكانیان لە ئەنجامی نەبوونی ژێرخانی ئابووریدا.