بەغدا - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ دووشەمم، خستنەبازاڕی ژەمێكی نوێی پێشینە فەرمانبەران و كارمەندان ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ژەمێكی نوێ لە پێشینەی فەرمانبەران و كارمەندان ناوخۆ و بەرگرییەوە بەخشرا كە لە (5) ملیۆنەوە دەستپێدەكات بۆ (25)ملیۆن و ڕوونیكردەوە خەرجكردنی ئەو پێشینەیە بە ئاگاداركردنەوەی كڕیارەكە ئەنجامدراوە لە ڕێگەی نامەیەكی كورتەوە كە ئاگاداری دەكاتەوە لە پێدانی پێشینەكە، دوای ئەوەی هەموو ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەی تەواو كرد و لە ڕێگەی ماستەر كارتەوە خەرج دەكرێت كە بۆ باڵانسی دارایی پڕكراوەتەوە.
بانكەكە داوای لە سودمەندانی ئەو پێشینەیە كرد كە پێداچوونەوە بە لقەكانی بانكەكە یان شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە، جەختیشی كردەوە بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی بەشە نوێیەكانی پێشینەكان، یەك لە دوای یەك و بەپێی خشتەی كاتی و كاتی داواكاران لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەین.