بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە پارێزگای نەینەوا عێراقێكی بچووك پێكدەهێنێت كە پێكهاتە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای نەینەوا كرد، ئاماژە بەوە دەكات كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە واقیعی خزمەتگوزاری و ئەمنی و ئابووری پارێزگاكە ئەنجامدرا و دیارترین كێشەكانی بەردەم پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك دۆسیە بنەڕەتییەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژە و بەرنامەكانی خزمەتگوزاری ژێرخانی كە یارمەتیدەرن بۆ هەڵسانەوەی.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە تایبەتمەندی پارێزگاری نەینەوا بەو پێیەی عێراقێكی بچووك پێكدەهێنێت كە پێكهاتە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت و ئاماژەی بە دۆخی چاكبوونەوە كە پارێزگاكە ئەمڕۆ شاهیدییە دوای چەندین ساڵ لە دەركردنی باندە تیرۆریستییەكانی داعش و ئەركی دەوڵەت بۆ جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی بە مەبەستی گۆڕینی واقیعەكەی بۆ باشتر، بە دامەزراندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتی هەیە، هەروەها چارەسەركردنی زۆرێك لە دۆسیەكان كە یارمەتیدەرن بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری پارێزگا و بەدەستهێنان ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ گەلەكەی.