حەكیم: حكومەت جدییە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی هەڵبژاردنەكانی بەپێی ئەولەویەتەكانی دیاریكراو

سیاسی
  • 8-05-2023, 19:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیكردەوە كە حكومەت جدییە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی هەڵبژاردنەكانی بەپێی ئەولەویەتەكانی دیاریكراو.
    حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: هەوڵە هاوبەشەكان بۆ درێژەدان بە دۆخی سەقامگیری عێراق و گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەیی، ئەو دۆسیانەی كە ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جێنین بلاسخارت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : داوامان كرد پەسەندكردنی شایستە یاسادانانەكان بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە خزمەتكردنی هاوڵاتی، هاوكات خۆشحاڵیمان دەربڕی بەرامبەر بە دۆخی وەڵامدانەوەی هەرێمایەتی و پەیامەكانی ئارامی یەكتر لەنێوان لایەنەكانی ناوچەكە.
    هەروەها ووتیشی : حكومەت جدییە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی هەڵبژاردنەكانی بەپێی ئەولەویەتەكانی دیاریكراو، هەروەها لە بلاسخارتەوە دیدگای گەشبینانەی نەتەوە یەكگرتووەكانمان بیست بۆ دۆخی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی كە شاهیدییە لەبارودۆخی ئێستا.