بۆ زیادكردنی قەبارەی وەبەرهێنان.. رێنماێكی پەرلەمانی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای پاڵاوگەكان هەیە

ئابوری
  • 8-05-2023, 19:08
  • +A -A

    بەغدا - INA- نور زەیدی
    ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان رێنمایی هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە كەرتی پاڵاوتنی نەوت (پاڵاوگە) بۆ كردنەوەی دەرگای وەبەرهێنانی زیاتر لەم كەرتە و زیادكردنی بەرهەمی وەرگیراو دووپاتكردەوە.
    عەلی سەعدون لامی ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕەش و وەرگیراوەكانی تری نەوت پێویستی بە پاڵاوگەی نوێ هەیە لە عێراق و ئاماژەی بەوەشكرد :پاڵاوگەكانی ئێستامان بەس نین و ناتوانن وەرگیراوەكانی نەوت بەرهەمبهێنن بۆ ئەوەی كۆببنەوە بۆ پێداوویستیەكانی عێراق.
    و لە درێژەی قسەكانیدا وووتی : لیژنەكە دوو ڕۆژ لەمەوبەر میوانداری بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەكانی ناوەڕاست و باكووری كرد و باسمان لە تەرخانكردنی بودجە كرد بۆ پێشخستنی دۆخی پاڵاوگەكان بەمەبەستی كاراكردنی بەرهەمی ناوخۆی وەرگیراوەكانی نەوت و ڕوونیشیكردەوە كە ئەو وەبەرهێنانە پاڵاوگەكان كە دوو مانگ لەمەوبەر ڕاگەیەندرابوون ڕووناكییان نەبینی، چونكە یاسایەك هەیە كە پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە، ئەویش یاسای وەبەرهێنانە لە كەرتی پاڵاوتە نەوتی (پاڵاوتگەكان) و ئێمە ڕێككەوتین لەسەر هەمواركردنەوەی بە مەبەستی چەرخی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی لەم بوارەدا بخولێتەوە.