بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت دەستپێكردنەوەی كارەكانی بەرهەمهێنان و باركردن و هەناردەكردنی لە كێڵگەی نەوتی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
عەبدولغەنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : لە كێڵگەی نەوتی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا بە توانای بەرهەمهێنان و باركردن و هەناردەكردن دەستیپێكردووەتەوە، بە توانای بڕی (33) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە ڕێگەی تانك و حەوزی شەمەندەفەر بە بڕی (30,000) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بۆ بەندەرەكانی هەناردەكردنی نەوت لە كەنداو، ئاماژەشی بەوەدا كە پاڵاوگەی نەوتی گەیارە لە پارێزگاكە بە بڕی (3000) بەرمیل لە ڕۆژێكدا دابین دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی داهاتی دارایی باش بۆ گەنجینەی دەوڵەت، جگە لە پاراستن و بەڕێوەبردنی پاڵاوگەی گەیارە، جگە لە هەوڵەكانمان بۆ پاڵپشتیكردنی كۆمپانیای هەڵگری نیشتمانی و ناوخۆیی لە كەرتی تایبەت و گشتی بەتایبەت تانكەرەكانی نەوتی كۆمپانیای عێراق یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق.
لای خۆیەوە باسم محمد خزەیر یاریدەدەری ئەمینداری كاروباری دەرهێنان بەگوێرەی بەیاننامەكە ڕایگەیاندووە : وەزارەتەكە وویستی لە خێراكردنی دەستپێكردنەوەی كارەكانی بەرهەمهێنان بوو لە كێڵگەی نەوتی گەیارە و كاركردن بۆ تێپەڕاندن و چارەسەركردنی كێشە تەكنیكی و گرێبەستییەكان ئاماژەی بە گرنگی سەقامگیركردن و بەردەوامكردنی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكەوە و كاركردن بۆ زیادكردنی بەپێی پلان و بەرنامەكانی پەرەپێدان.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گواستنەوەی تانكەرە نەوتییەكانی عێراق عەلی قەیس ڕایگەیاند : كۆمپانیاكەی پڕۆسەی گواستنەوەی نەوتی خاو لە بەندەرەكانی هەناردەكردنەوە بۆ ناوچەی لەنگەری لە ئاوە خاكییەكانی هەرێم ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی دوای ئەوە باربكرێت بۆ تانكەرەكانی كۆمپانیاكانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی باكوور بركان حەسەن عەبدوڵڵا دووپاتی كردەوە كە هەوڵە نیشتمانییەكە هاوشانی بەڵێندەری بیان لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و كاركردن بۆ گەیشتن بە لێشاوی بەرز لە پڕۆسەی جوڵە و گواستنەوەی نەوتی خاو، ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆمپانیاكە هەوڵدەدات وردە وردە بەرهەمهێنان بەپێی پێداویستییەكانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن زیاد بكات.